ک.م.م.ک:
دووشەممە ٧ی خەرمانانی۲۷۲۲ی کوردی، “ئارەزوو ئەمجەدی”, تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی شاری سنە، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە سنە بانگهێشت و بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.
شایانی باسە کە، ناوبراو لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا دوو جاری دیکەش لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لەو شارە بانگ کراوە و هەر جار بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.
ئارەزوو ئەمجەدی چالاکی مەدەنی و چالاکی بواری مافەکانی ژنان و هەروەها ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی خێرخوازی ژیانەوەی کوردستان و یاریزان و ڕاهێنەری فوتساڵە لە شاری سنە.
ع. س