ک.م.م.ک:
چوارشەممە رێکەوتی ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی” ئومید ئەسەدی ” خەڵکی گوندی “مۆی” سەر بە شاری دیواندەرە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
شیاوی باسە کە، ئومید ئەسەدی لە ڕێگەی خۆهەڵاوەسین دەستی داوەتە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
جێگەی ئاماژەیە کە، هۆکاری خۆکوژی ئەو هاوڵاتییە ناکۆکی ناو بنەماڵەکەی ڕاگەیەندراوە.
ع. ر