هێرش و پەلاماری هەنگی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر ئاژەڵدار و وەرزێرانی سنووری سەردەشت

ک.م.م.ک:

سێشەممە یەکی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، پەلێک لە هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران دامەزراو لە ناوچەی سنووری سەردەشت، هێرشیان کردە سەر ئاژەڵدارانی خۆجێی دەشت وەزنێ لە دەورووبەری گوندی ئاڵواتان سەر بە شاری سەردەشت و لە ئاکامدا دەوارنشینێک ی ئاژەڵدار بەناونیشانی ناسر دڵخاە ــیان بریندار کرد.

بەپێی کوتەی سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزەکانی هەنگی سنووری لە ڕێکەوتی دیاریکراو بە وەرزێران و ئاژەڵدارانی ناوچەکەیان ڕاگەیاندووە کە دەبێ تا بەر لە ٥ی ئێوارە دەست لە کارەکانیان هەڵبگرن و بۆ ماڵ و دەوارەکانیان بگەڕێنەوە.

سەرچاوەکە لە درێژەدا کوتی: شەوی هەر ئەو ڕۆژە پەلێک لە هێزە چەکدارەکانی هەنگی سنووری هێرشیان کردۆتە سەر دەوار(خێوەت)ی ناسر دڵخاە کە سەرقاڵی ئاژەڵداری بووە و برینداریان کردووە.

هەروەها درێژەی پێدا؛ لە بەیانی شەوی ڕووداوەکەوە دوو کەس لە بنەماڵەی ناسر دڵخاە بێسەروشوێن بوون و هێچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسیان بەدەستەوە نییە.

بەپێی کوتەکانی ئەم سەرچاوە خۆجێیە: هێزەکانی سنووری، هەڕەشەیان لە خەڵکی دەڤەرەکە کردووە کە لە ئەگەری میدیایی کردنی ئەم هەواڵە و هەواڵێکی لەو چوارچێوەیەدا، ڕووبەڕووی زیندان و هێرشی دووبارە و هەڵسووکەوتی ئەمنییەتی دەبنەوە.

شیاوی باسە کە، لەماوەی چەندد مانگی ڕابردوو، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بیانووی یارمەتی گەیاندنی خەڵکی خۆجێی ناوچەکە بە حیزبە کوردییەکان، چەندد جارێک وەرزێر و ئاژەڵدارانە ی ناوچەکە، هەڕەشە، هێرش، دەستبەسەر و ڕووبەڕووی غەرامەی مادی بوونەتەوە و بە کردەیی ئەم بەشە لە کوردستان ــیان میلیتاریزە کردووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *