ک.م.م.ک:
ڕۆژی سێشەممە یەکی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، زیندانییەکی سیاسیی بەناونیشانی “مەلا جەمشید حەمیدی” ٤٦ ساڵ تەمەن، خەڵکی گوندی شاهوانە سەربە شاری شنۆ لە ژێر چاودێری پێوەنی ئێلەکتەرۆنیکییەوە لە زیندانی ئێران لەو شارە ئازاد کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم زیندانییە سیاسییە لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای سزاکانی ئێران لە شنۆ بەسەرۆکایەتی دادوەر ڕەزایی بەتۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی لەڕێی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆنی حکوومەتی ئێرا بە پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری و دوو ساڵ زیندانی هەڵواسراو مەحکووم کرا.
جێی سەرنجە ئەم زیندانە تەعزیرییەی ناوبراو پاش تەسلیم بوونی زیندانی لەبەرانبەر ئەو حوکمە بەدودانەچوونی، لە لایەن دادگای یەکەمەوە حوکمەکەی بۆ سێ ساڵ و شەش مانگ زیندانی داشکا.
شیاوی باسە لە مەلا جەمشید حەمیدی لە گوڵانی ساڵی ٢٧٢١ی کوردییەوە بۆ تێپەڕاندنی زیندانییەکەی گوازرابوویەوە بۆ زیندانی ئێران لە نەغەدە و پاش ٨ مانگ مانەوە لەو زیندانە، گەڕێنرابوویەوە بۆ زیندانی ئێران لە شنۆ.
جێی بیرهانینە کە، ڕەزبەری ٢٧٢٠ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هەڵیان کوتابوویە سەرماڵی ئەم هاوڵاتییە و سەستبەسەریان کردبوو.
ق.ش