ک.م.م.ک.:
ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی گەلاوێژی٢٧٢٢ی کوردی حوکمی زیندانی حوسێن ئەلوەندکوهی کوڕی عەزیز و دانیشتووی شاری مەهاباد لە ١٠ ساڵ و یەک ڕۆژ زیندانەوە بۆ ٧ ساڵ و یەک ڕۆژ کەم کرایەوە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، حوسێن ئەلوەندکوهی لە لایەن لقی سێی دادگای تاوانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری مەهاباد بە سەرۆکایەتی دادوەر غوڵام کەریمخانی بە تۆمەتی شەڕی چەکداری لەگەڵ هێزەکانی سپای پاسداران بە ١٠ ساڵ و یەک ڕۆژ زیندان مەحکووم کراوە و ئەو حوکمە لە ٨ی بەفرانباری ٢٧٢١ی کوردیدا پێی ڕاگەیاندراوە.
پێویستە بگوترێ ئەم هاووڵاتییە مەهابادییە لە مانگی خەرمانانی ساڵی ٢٧١٨ی کوردیدا لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و پاش تێپەڕاندنی ماوەی لێپرسینەوە تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، بە دانانی بارمتە بەشێوەیەکی کاتی ئازاد کرا.
ک.ح