ک.م.م.ک:
چوارشەممە٢٦ی گەلاوێژی٢٧٢٢ی کوردی، ئیسکەندەر لوتفی(سۆران) ٥١ساڵ تەمەن، وتەبێژی شۆرای هاوئاهەنگی پێکهاتەگەلی پیشەیی فەرهەنگیانی ئێران و ئەندامی لێژنەی ڕێوەبەری ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان ــ مەریوان، پاش ١٠٨ ڕۆژ دەستبەسەری بەدانانی بارمتەی ٢ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرا.
شیاوی باسە، ناوبراو لە ٢٢ی گوڵانی ئەمساڵ، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ڕێگەی سنە دەستبەسەر کرابوو.
ق.ش