خەدیجە مێهدی پوور لە بەندیخانەی ئیلام درایە بەر لێدان

ک.م.م.ک:

پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵی چالاکانی مافی مرۆڤ، خەدیجە مێهدی پوور تەمەن ٣٤ ساڵە دانیشتوی ئیلام وبەند کراوی سیاسی ڕاگیراو لە بەندیخانەی حکوومەتی ئێران لە شاری ئیلام، دیسان لەلایەن ژمارەیەک زیندانی تاوانی گشتیەوە لێی دراوە.

به پێی هەواڵەکە خەدیجە مێهدی پوور بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕین له ڕەچاونەکردنی بنەمای جیاکردنەوەی تاوانە گشتییەکان بۆ چەندین جاری یەک لە دوای یەک لە لایەن بەندکراوانی تاوانە گشتییەکان دراوەتە بەر لێدان و کوتان.

هەروەها هێزە ئەمنیەکان بە تۆمەتی سووکایەتی کردن بە پیرۆزیەکان کەیسێکی نوێیان بۆ ئەم زیندانییە سیاسییە کردەوتەوە و بۆ ماوەی مانگێک لە پەیوەندی گرتن بە بنەماڵەکەی بێ بەش کرابوو.


ئەو بەندکراوە سیاسییە سەرەڕای ئەوەی کە پێشووتر سەر ئێشەی بەردەوام و پەڵەیەکی ڕەشی لە ناو چاوی داهەبوە ،لە پێڕاگەیشتنی پزیشکی پێویست بێ بەش کرابوو لە کۆتایی دا لە ڕێکەوتی ١٤ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢١ کوردی دا لە پاش پێڕاگەیشتنی پزیشکی گەڕێندرایەوە بەندیخانەی ئیلام و دوای تەواو بوونی دەوا و دەرمانەکانی کە لە نەخۆشخانە دابوویانێ ،سەرەڕای پێویستی بە پەلە بریکارەکانی بەندیخانە لە ئامادەکردن و پێدانی دەرمان کە لە لایەن بنەماڵەی خەدیجە مێهدی پوور دابینکرابوو بە توندی خویان پاراست .

خەدیجە مێهدی پوور لە ڕێکەوتی ١٨ی ڕەزبەری ٢٧٢١ی کوردی، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتیەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماڵی خۆی دەستبەسەر و دوای قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی ئیلام ڕاگوێزرا.

لە ڕۆژانی سەرەتایی دەستبەسەر کرانی دا هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران مەبەستیان وا بوو کە بە ڕاگواستنی ئەو بەندکراوە سیاسییە بۆ پزیشکی دادوەری و ئەنجامدانی پشکنینی هەناو و دەمار بیسەلمێنن کە ئەو بەندکراوە سیاسییە نەخۆشی دەروونی هەیە بەڵام ڕوبەڕوی دژکردەوە و ناڕەزایەتی تووندی ناوبراو هاتن.


هەروەها چەندین جار داخوازیان لێ کردبوو کە نامەی پاشگەزبوونەوە و تۆبە بنووسێت، بەڵام بە رەتکردنەوەی تۆمەتە و پاڵنراوەکانی ئەو داوایەی رەتکردەوە.

خەدیجە مێهدی پوور پێشووتر لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندبوو کە بۆ ماوەی دوو حەوتوو لە قەرەنتینەی بەندیخانە دا راگیراوە و به هۆی تەڕ بوونی ژێر و دیوارەکانی بەندیخانە تووشی هەوکردنی گورچیلە(عفونت کلیە ) هاتووە.

خەدیجە مێهدی پوور لە کۆتایی دا لە دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لە شاری ئیلام بە فەرمانی دادوەر “پەروانە “لە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە گرووپە دژبەرەکانی دەسەڵات بێ بەری کرا و بەڵام بە تۆمەتی سووکایەتی کردن بە” خامەنەیی و خومەینی” و پڕوپاگەندە دژی سیستەم، ۲٠ مانگ بەندکرانی بۆ بڕایەوە.
شایانی باسە کە، بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە کە، بە هۆکاری تۆبە نەکردن ناتوانێت داخوازی ئازادی بە مەرج و یان ئازادی پێشوەختە بکات.

خەدیجە مێهدی پوور لە ڕێکەوتی ١٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ی کوردیش، دا لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری ئیلام دەستبەسەر و لە کۆتایی دا لە لایەن دادگای شۆرشی ئێران لە ئیلام بە دانی سێ میلیون تمەنی نەخت لە جیاتی چوونە بەندیخانە سزا درا بوو.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *