ک.م.م.ک:
دووشەمە 24ی گەلاوێژی 2722ی کوردی، هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری هنگەژاڵی سەر بە شاری بانە تەقەیان لە گروپێک لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا ژمارەیەکی زۆر لە کۆڵبەرەکان بە گولەی سەچمەیی برینداربوون.
ناسنامەی پێنج لە کۆڵبەرەبریندارەکان بە شێوەی خوارێیەوەن:
سامان محەمەدزادە، ئەرسەلان ڕەحمانی، یوسف قیتاسی، فازڵ ئەحمەدی و عەلی ئابکار کە هەمووی گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدین لە بانە بۆ چارەسەری پزیشکی.
بەپێ هەواڵەکە، ژمارەیەکی زۆر لە کۆڵبەرەکان لەکاتی تەقەی ڕاستەوخۆ و بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەختی بریندار بوون.
جێی باسە کە تا کاتی ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، ناسنامەی کۆڵبەرەکانی ناوبراو بۆ کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان ئەشکرا بوونەوە و له ئەگەری پشتڕاست کردنەوەی ناسنامەی کۆڵبەرە بریندارەکانی دیکە، ئەم هەواڵە نۆێ دکرێتەوە.
ع.س