هاووڵاتییەکی مەهابادی بە پارەی نەخت سزا درا

ک.م.م.ک:
سێشەممە 25ی گەلاوێژی 2722ی کوردی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی شەپۆل خزری لە
دەسبەسەرکراوەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی 2720ی کوردی، لەلایەن لقی 1ی دادگای ئینقلابی ئێران لە ورمێ، بە دانانی بڕی ٦ میلیۆن تمەن پارەی نەخت سزا درا.

شایانی باسە ناوبراو کە لە ڕێکەوتی
23ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، لە لایەن لقی 1ی دادگای ئینقلابی ئێران لە ورمێ بە سەرۆکایەتیی دادوەر مەسعوود رەجەبی بەڕێوەچوو، بە تۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە پارتە کوردستانییەکانی دژ حکوومەتی ئێران ” بێتاوان ناسرا و بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی سیستم” بە دانانی بڕی 6 میلیۆن تمەن بە پارەی نەخت مەحکووم کرا.
ئەم هاوڵاتییە لە ڕێکەوتی 23ی گەلاوێژ، بۆ دانانی ئەو بڕە پارەیە، لە لقی 9ی جێبەجێکردنی سزای کەیفەریی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئێران لە ورمێ، خۆی ناساندووە.

شەپۆل خزری، لە ڕێکەوتی20ی مانگی بەفرانباری2720 کوردی دا، بەبێ نواندنی حوکمی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە گوازراتەوە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای ئێران لە ورمێ.

هەر ووها، لە 25ی مانگی ڕێبەندانی ساڵی 2720 دا، پاش تەواوبوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوەکەی بۆ زیندانی حکوومەت لە ورمێ ڕاگوێزرابوو و دواجار، لە 17ی مانگی ڕەشەمەی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کاتی دادگاییەکەی، ئازاد کرابوو.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *