خۆکوژی دوو هاوڵاتی لە سەقز و کامێران

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە٢٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەکی ٥٠ساڵ تەمەنی خەڵکی سەقز بەناونیشانی “عەلی مەجیدپوور” بە هۆکاری نادیار کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵەکە هۆکارئ خۆکوژی ئەم هاوڵاتییە ئاشکرا نەکراوە.

لە هەواڵێکی دیکەدا، ڕۆژی سێشەممە ١٨ی گەلاوێژی٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەکی گەنج بەناونیشانی “محەممەد تاقی” ٢٢ساڵ تەمەن و خەڵکی گوندی یەغباسی سەر بە شاری کامێران کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

جێی سەرنجە کە هۆکاری خۆکوژی ئەم هاوڵاتییەش تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە نەزانراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *