سەقز؛ دەسبەسەر کردنی چالاکوانێکی ژینگەیی بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای زیندانی کردنی

ک.م.م.ک:

شەممە 22ی گەلاوێژی 2722ی کوردی، چالاکوانێکی ژینگەیی بە ناسنامەی محەمەد سەلیمی تەمەن 28 ساڵ، خەڵکی شاری سەقز، دوای ئەوەی بانگکرا بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکانی دادگای ئینقلابی ئێران لەو شارە دەسبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی حکوومەت لەو شارە.

جێی ئاماژەیه ئەو ژینگەپارێزه له مانگی گولانی ئەمساڵدا لەلایەن دادگای ئینقلابی ئێرانەوه له شاری سەقز بەتۆمەتی “پڕوپاگەندەی دژ بە سیستم” سزای 11 مانگ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنراوە.

دوای تانەلێدان، سزای زیندانیکردنی ئەم چالاکوانانی ژینگەیی لەلایەن دادگای پێداچوونەوە کەمکرایەوە بۆ دوو ساڵ زیندانیکردنی تەعلیقی و 83 ڕۆژ زیندانیکردنی تەعزیری.

جێی باسە کە ڕۆژی سێشەممە 19ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوودا، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە سەقز بەبێ فەرمانی دادوەری محەمەد سەلیمییان دەسبەسەر و گوازرانەوە بۆ گرتووخانەی ئەم حکوومەتە لە سنە.
ئەم چالاکی ژینگەیی دواجار پاش دوو مانگ، بە دابینکردنی بارمتەی 300 ملیون تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە ئازاد کرا بوو.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *