ئازادی هاوڵاتییەک بەدانانی بارمتە

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی هێدی شادیخاە خەڵکی گوندی سینگان سەر بەشاری شنۆ بەدانانی بارمتە لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە شنۆ ئازاد کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکان، هێدی شادیخاە بەدانانی بارمتەی ٣٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگایی لە زیندانی شنۆ ئازاد کراوە.

شیاوی باسە کە ١٢ی گەلاوێژیی ئەمساڵ، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی ئەم هاوڵاتییەیان لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کردووە و بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی حکوومەتی ئێران لە ورمێ ڕاگوازرابوو.

شیاوی باسە کە تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵی ئەم هاوڵاتییە هیچ زانیارییەک بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *