بەندیخانەی ئەڕاک؛جێبەجێ کردنی حوکمی لە سێدارەدانی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئیلام

ک.م.م.ک:

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، حوکمی لەسێدارەدانی هاووڵاتییەک بە ناسنامەی مێهدی نوورکەرەمی تەمەن ٣٧ساڵان خەڵکی گوندی” بیجنوند”سەر بە بەشی شێروانی شاری چەرداووڵ لە پارێزگای ئیلام جێبەجێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٨ی مانگی گەلاوێژی بە بێ ئەوەی ئیزنی پێ بدرێت بۆ دوا جار لە گەڵ بنەماڵەکەی چاوپێکەوتنی هەبێت ،بۆ ژووری تاکەکەسی لە بەندیخانەی ئەڕاک ڕاگوێزرا و پاشان حوکمی لەسێدارەدانی ناوبراو جێبەجێ کرا.

دەبێت ئاماژە بکرێت، مێهدی نوورکەرەمی سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی تاوانی كڕین و فرۆشتنی مادە هۆشبەرەکان لە لایەن دەزگای قەزایی حکومەتی ئێران دەسبەسەر، و حوکمی لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا بوو.

ع . ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *