ڕاگواستنی سینا مینایی بۆ زیندانی نەغەدە بۆ جێبەجێ کردنی حوکمی زیندان

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵەکان، سێشەممە ١٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی سینا مینایی ( کەریم) کوڕی مستەفا و خەڵکی گوندی سووجە سەر بە شاری شنۆ بۆ جێبەجێ کردنی حوکمی ٣ساڵ زیندان، بۆ زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری نەغەدە ڕاگوازرا.

جێی بیرهێنانەوەیە، سینا مینایی لە ١١ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ی کوردی، هاوکات لە گەڵ گەنجێکی دیکە بەناونیشانی عەبدوڵا یووسفی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی لە ورمێ ڕاگوازران.

ئەم هاوڵاتییە پاشان لە ٢٨ی سەرماوەزی هەمان ساڵ بەدانانی بارمتەی ٣٠٠ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگایی ئازاد کرا.

لە کۆتایید ناوبراو لە لایەن دادگای ئینقلابی حکوومەت لە شنۆ بە تۆمەتی هاریکاری و ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆنی ئێران بە ٣ساڵ زیندانی تەعزیری و ٣ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کرا.

ئەم هاوڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەری لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەری کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *