شنۆ؛ کوژران و برینداربوونی ٣کۆڵبەر لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە

ک.م.م.ک:

سێشەممە ١٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران گرووپێک کۆڵبەریان لە خاڵی سنووری دەرگادەرە سەر بە شاری ورمێ کردە ئامانجی ڕاستەوخۆی چەکەکانیان و کوژرانی کۆڵبەرێک و برینداربوونی دوو کۆڵبەری لێکەوتەوە.

ناونیشانی ئەم کۆڵبەرە گیان بەختکردووە محەممەد ئەمین ئەحمەدی خەڵکی گوندی لاجانی سەر بە مەرگەوەری ورمێ و کۆڵبەرە بریندارەکان عەندوڵا ئەحمەدی و عوزەیر ڕاگەیەندراوە.

شیاوی باسە کۆڵبەری گیان بەختکردووە محەممەد ئەمین ئەحمەدی برسی یەکێک لە کۆڵبەرە برینداتەکان(عەبدوڵا ئەحمەدی)ــە.

هاوکات لەم ڕووداوەدا ٦ کۆڵبەریش لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *