چالاکی مەدەنی زەمانە زێوییە بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانیکردنی دەسبەسەرکرا

ک.م.م.ک:

بەپێی ڕاپۆرتەکان بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سێشەممە 18ی گەلاوێژی 2722ی کوردی، چالاکی مەدەنی شاری سەقز زەمانە زێویە 29 ساڵە و دەرچووی بەشی یاسا لەکاتی ڕویشتن بۆدادگایی ئینقلاب لەشاری سەقز دەسبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی حکوومەتی لەو شارە بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی.

جێی ئاماژەیه هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێران ڕێکەوتی 9ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو، هەڵیانکوتابوون سەر ماڵی زەمانە زێویە و دەسبەسەریان کردبوون و پاش 33ی ڕۆژ بە دانانی بارمتەی 300 ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە ئازاد کرابوو.

ئەم چالاکوانە مەدەنییەی شاری سەقز لە کۆتاییدا بە تۆمەتی ئەندامێتی لە یەکێک لە حزبە ئۆپۆزسیۆنەکان لە لایەن دادگای ئینقلابی ئێرانەوە سزای 10 مانگ زیندانیکردنی تەعزیری بەسەردا سەپێنرا.

شایانی باسە کە ناوبراو دایکی منداڵێک چوار ساڵە یە و لە ماوەی دەسبەسەری دا لە دەسپێگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *