خۆکوشتنی دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئیلام و هاووڵاتییەکی خەڵکی پاوە بە هۆی بێکاری و هەژاری

ک.م.م.ک.:

ڕۆژی دووشەممە ١٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، بەپێی هەواڵەکە، “عەلی محەمەد کەریمی”، هاوسەرگیری کردووە و باوکی دوو منداڵە، هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی گەلاوێژ، “محەمەد مەنسووری”، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٢ ساڵ، کوڕی عەلی ئەکبەر، هاوسەرگیری کردووە و دوو منداڵی هەیە، خۆیانکوشتووە و کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هه‌ردوو ئه‌و كه‌سانه‌ی ناویان بردرا‌ خه‌ڵكی شاری “چوار” كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ناحیه‌كانی ئیلام بوون و له‌ پیشه‌سازی پترۆشیمی شاری “چوار” كاریان كردووه‌.

ئەم دوو هاووڵاتییە سەرەڕای ئەوەی چەند ساڵێک لە پیشەسازی پترۆکیمیاییدا کاریان کردووە، لە کارەکانیان دوورخرانەوە و بەهۆی بێکاری و کێشەی قورسی ئابوورییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە و دەستیان بردووە بۆ خۆکوژی.

لە ڕاپۆرتێکی دیکەدا، ڕۆژی ١٦ی گەلاوێژ، کەسێکی کۆڵبەر بە ناسنامەی “فازڵ حەسەنی” کوڕی محەممەد سەلیم خەڵکی شاری پاوە و دانیشتووی شاری کرماشان بە هۆی بێکاری و هەژارییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

شایانی باسە پێش ئەوەی کۆتایی بە ژیانی خۆی بێنێت لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا، هۆکاری خۆکوشتنی بۆ داخستنی سنوورەکان و بێکارییەکەی بەستۆتەوە و باسی لێکردووە.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *