ک.م.م.ک:
ڕۆژی شەممە ١٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی سەلاحەدین ئەحمەدی ٤٢ساڵ تەمەن کوڕی مستەفا، خەڵکی گوندی سینگان و ئومید مرادی کوڕی قادر خەڵکی شاری نالووس پاش کۆتایی خولی لێپرسینەوە لە گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی ئێران لە ورمێ، بۆ زیندانی ئێران لە شنۆ ڕاگوازران.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم دوو هاوڵاتییە، لە ماوەی دەستبەسەری، لەمافی دەسڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵە، بێبەری کرابوون.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و جۆری ئەو تۆمەتانەی نراوەتە پاڵ ئەم هاوڵاتیانە ئاشکراوە نەکراوە.
جێی بیرهێنانەوەیە کە ١٥ی پووشپەڕی ئەمساڵ، سەلاحەدین ئەحمەدی بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی ئێران لە ورمێ ڕاگوازرابوو.
هەروەها ڕۆژی هەینی ١٧ی پووشپەڕی ئەمساڵ، ئومید مرادی بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لە گوندی قزناوا سەربە شاری شنۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی ئێران لە ورمێ ڕاگوازرابوو.
ق.ش