ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی یولی ٢٠٢٢، هەوڵ و تێکۆشانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانە و بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتەکانی ئەم ڕێکخراوە مافی مرۆڤییە کۆ کردراوەتەوە.

ئەم ڕاپۆرتە بە هۆی ئیزن پێنەدانی حکوومەتی ئێران بە ڕێکخراوە و گرووپە ماڤی مرۆییەکان، ڕاپۆرتێکی تۆکمە و تەواو نییە و تەنیا بەشێک لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان دەخاتەڕوو.

حکوومەتی ئێران لە دەسپێکی هاتنە سەرکاری بە دەستبەسەر کردن، حووکمی زیندان، ئەشکەنجە و سێدارە و … مافی مەدەنی، سیاسیی و کۆمەڵایەتی خەڵک بە تاێبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشێل دەکات .
پێشێلکاری ماڤی ڕادەربڕین، پێشێل کردنی مافی ژیان و ئەمنییەتی تاکەکەسی و هەڵاواردنی حکوومی بابەتگەلێکن کە ڕۆژانە لە لایەن حکوومەتەوە جێبەجێ دەکرێن.

ئێعدام

لەم مانگە
سیاسەتگەلی ئێعدامی هاوڵاتیان رووی لە هەڵکشان بووە، بە چەشنێ کە لەم مانگەدا ۱۶ کەس ئێعدام کراون، کە بریتین لە ۲ ژن و ۱۴ پیاو.

دەستبەسەری و زیندان

لەم مانگەشدا هەروەها دەستبەسەری و زیندانی کردن بەشی هەرە زۆری ئامارەکان لە خۆ دەگرێ، بەشێوەیەک کە لەم مانگە دا بە گشتی ٨۹ کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەرکراون.
۶٨ کەس دەستبەسەر کراون و ۱۴ کەس حووکمی زیندانیان پێدراوە. رێژەی گیراوانی ژن ۶ کەس و هەروەها یەک حووکمی زیندان لە خۆدەگرێ.

کۆڵبەر و کاسبکار

کۆڵبەرەکان کە وەکوو هەردەم دەکرێنە ئامانجی ڕاستەوخۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەم مانگەیش دا ۴ کۆڵبەر کوژراون و ۳٨ کۆڵبەریش بە گرانی بریندار کران کە سەرجەم ۴۲ کۆڵبەری کوژارو بریندار هەیە.

خۆکوژی

ڕێژەی خۆکوژی هاوڵاتیان ڕوو لە هەڵکشانە و شایەتی زۆربوونی خۆکوژی بە تایبەتی لە ناو منداڵان بووین. لەم مانگە دا زیاتر لە ۱۲ منداڵی تەمەن ژێر هەژدە ساڵ خۆکووژییان کردووە و هەروەها زیاتر ۶ ژن کوژاون و زیاتر لە ۵ ژن خۆیان کوشتووە. ۲ پیاو کوژاون و ۲۱ پیاو دەستیان داوەتە خۆکووژی.

مین

بە پێی زانیاری گەیشتوو بە کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان لەم مانگە دا بە هۆی تەقینەوەی مین ۲ کەس بەگرانی بریندار بوون.

لە بەردەوامی سیاسەتی سیستماتیکی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ لە ناوبردنی گەلی کورد لەو بەشە لە کوردستان یەک کەس ترۆر کراو و ۷ کەس لە خەڵکی سیویل تەقەیان لێکراو گیانیان لە دەستدا و دوو کەس بریندار کران، کە لە ناو کوژراون دا ۲ مندال هەیە.

لە کۆتاییدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان داوا لە کۆمەڵگا و نەتەوەی کورد دەکات، بۆ دەستڕاگەیشتن بە مافی یاسایی و سرووشتی خۆیان لە هەوڵدان دابن و هەر چەشنە پێشێلکارییەکی مافی مرۆڤی بڵاو بکەنەوە و بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگایەکی ئازاد تێبکۆشن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *