سینا مینایی ٦ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، سینا( کەریم) مینایی لە لایەن دادگای ئینقلابی ئێرانەوە لە شاری شنۆ بە ٣ساڵ زیندانی تەعزیری و ٣ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کرا.

دادگای ئینقلابی ئێران ئەم هاوڵاتییە کوردەی بە هاوکاری و ئەندامەتی حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆنی حکوومەتی ئێران تۆمەتبار کردووە.

سینا مینایی کوڕی مستەفا خەڵکی گوندی سووجە سەر بەشاری شنۆــیە.

شیاوی باسە کە یەکشەممە ٢٨ی سەرماوەزی ٢٧٢١ی کوردی، ئەم زیندانییە سیاسییە بەدانانی بارمتەی ٣٠٠ملوێن تمەنی تا کۆتایی قوناغەکانی دادگایی لە گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی ئێران لە شاری شنۆ ئازاد کرا.

ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەری و لێپرسینەوە لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و مافی چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە سێشەممە١١ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ی کوردی، سینا مینایئ لە گەڵ کەسێکی دیکە بەناونیشانی عەبدوڵڵا یووسفی خەڵکی گوندی سووجە سەر بە شاری شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی لە شاری ورمێ ڕاگوازرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *