هێزە ئەمنییەکان هەڵدەکوتنە سەر ماڵی هاووڵاتییەک و ماڵەکەی دەپشکنن

ک.م.م.ک.:

ڕۆژی هەینی ٧ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی “هۆشیار سمکۆ” کوڕی فەرهاد خەڵکی گوندی گەنگچین لە ناوچەی برادۆستی ورمێ و ماڵەکەیان پشکنی.

بە پشت بەستن بەو زانیارییانەی کە بەدەست گەیشتوون، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەبێ ئەوەی فەرمانی دادگایان پێ بدەن و هۆکارێکی دیاریکراویان بۆ ڕابگەیەنن، هەڵیانکوتایە سەر ئەو ماڵە ئاماژەپێکراوە.

پێویستە بگوترێ چەند ئەندامێکی بنەماڵەی هۆشیار سمکۆ ئەندامی یەکێک لە حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کوردستانی حکوومەتی ئێرانن.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، پێشتریش هێزە ئەمنییەکانی ئێران چەند جارێک ئەندامانی بنەماڵەی سمکۆیان بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کردووە.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *