ئێعدامی ژنێکی زیندانی لە ورمێ

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، ژنێکی هاوڵاتیی زیندانی کراو بەناونیشانی فەرانەک بەهەشتی خەڵکی گوندی شەریف ئاوا سەر بە تیکاب، لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ لە لایەن ڕایەدارانی جێبەجێکەری حوکمەکان لە زیندان ئێعدام کرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، فەرانەک بەهەشتی بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست مەحکووم و حوکمی ئێعدامی ناوبراو سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە جێبەجێکرا.

شیاوی باسە کە، ئەم ژنە زیندانییە ٥ساڵ پێش بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەستی هاوژینەکەی لە لایەن سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە ئێعدام مەحکووم کرا.

ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ٤ی گەلاوێژ بۆ جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدام بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ئێران لە ورمێ ڕاگوازرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *