هەڵکشانی ڕێژەی خۆکوژییەکان هۆکارێکی دیکەی ناکارامەیی حکوومەتی ئێرانە

ک.م.م.ک:

خۆکوژی و ئەو هەواڵانە لە پێوەندی لە گەڵ ئەم گرفتەدان، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو هەڵکشاون و زۆرجاریش لە ڕۆژەڤی هەواڵەکان دەردەکەون. دەکەوتەکانی ئەم هەواڵانە، بوون بە مژار و ئاخافتن لەو پێوەندییەدا.
بەڵام لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو و زیادبوونی قەیرانە سیاسیی، ئابووری، کەلتووری و کۆمەڵایەتییەکان، ئامارەکان دەرخەری لەڕادەبەدەری ڕێژەی خۆکوژی، بەتایبەت باس لە دابەزینی تەمەنی کەمی خۆکوژی دەکات.

ڕاپۆرتگەلی جۆراوجۆر و هەندێجاریش ڕۆژانە لە پێوەندی لەگەڵ هەوڵی خۆکوژی لە ناوبەری هەموو توێژەکانی کۆمەڵگا بۆ وێنە مێرمنداڵان لە تەمەنەکانی ١٢ساڵ بەبانەوە بڵاوکراونەتەوە، کە پەرۆشی و دڵەڕاوکێی زۆری کۆمەڵگا و هەوڵ بۆ دۆزینەوەی ڕێکارگەلی جیددی بۆ بەرەنگاربوونە و پێشگرتن لەم گرفتە دەخوازێ.

ڕەوتی پەرەگرتوویی خۆکوژییەکان لە ئێران و بەتایبەتی کوردستان، جگە لە کێشە و گوشاری ئابووری، کۆمەڵایەتی و کەلتووری، باس لە تەشەنە و پەرەی تێکچوەن و ناتەواوی دەروەنی وەکوو خەمۆکی، دابەزینی ڕادەی هیوا و هانەی کەسەکان بۆ داهاتوو دەدات.

نەبوونی پشتیوانی دەوڵەتی بەتایبەت لەم کاتە هەستیارەی ئابووریدا کە بووە بەهۆی زۆر زیاتربوونی هەژاری و بێکاری و لێکەوتەکانیشی جوێ بوونەوە و لێکترازانی بنەماڵەیی.
نەبوونی حاشاهەڵنەگری پشتیوانی لە ژنان و منداڵان، گوشاری هەر ڕۆژەی کۆمەڵایەتی لەسەر ژیانی خەڵک، تێکشکانەکان، کەڵکنابەجێی جنسی، ئاستەنگییەکان، هەڵاواردن، … لە ئێران دەتوانن لەسەرەکیترین هۆکارەکانی ڕەوتی گەشەکردوویی ئەم قەیران و کێشەیە بن و موخابن سەرەڕای هۆشداریدانی مەترسی فرەچەشنی ڕۆژانە و ئەوەی کە خۆکوژییەکان نەک تەنیا هۆکارێکن بۆ کێشەی دەروونی لە کۆمەڵگا، بەڵکوو دووپات بوونەوە و زۆری ئەو حاڵەتە بووە بە شێوازێک لە پڕوپاگەندا بۆ ئەو هەوڵە و ئەمەیش لە شوێنی خۆیدا مەترسیدارە.

بەڵام بەم حاڵەشەوە حکوومەتی ئێران هیچ چەشنە ڕێکارێک لە پێوەندی لەگەڵ ئەم قەیرانەی نەگرتۆتەبەر و لە کاتی گەڵاڵە و ئاراستەکردنیشیدا، بەرپرسان بە بەراوردکردنی ئاماری خۆکوژییەکان لە ئێران لە گەڵ ئامارە جیهانییەکان و بچووک نیشاندانی ئەم پرسە، هەوڵیان حاشاکردن لە نابەرپرسایەتی، ناکارامەیی و نەتوانین لە چارەسەری ئەم گرفتە و دیکەی قەیرانەکانە کە بۆ خۆیان هۆکاری سەرەکی ئەو گرفتانە لە کۆمەڵگادا و لەم نێوەندە ئەم توێژە جۆراوجۆرانەی کۆمەڵگا، منداڵان و مێرمنداڵانن کە دەبێ قورسایی ناکارامەیی بەرپرسان لەسەر شانیان بێت.

گیارەنگ بەیگ زاده

وەرگێڕان : ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *