تاران، زیندانی سیاسی پێشوو بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد

ک.م.م.ک:
هاوڵاتییەک خەڵکی پاوە بە ناوی نەبی محەمەدی کە پێشتر زیندانیی سیاسی بووە، بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەیەکی تاران کۆچی دوایی کرد.

ئەو هاوڵاتییە لە ڕێکەوتی 17ی خەزەڵوەری 2016دا، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حزبێکی کوردی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران” دەستبەسەر کرا

دوای سێ مانگ دەستبەسەرکردن لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە پاوە و کرماشان، ناوبراو لەلایەن دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی لە پاوە بە پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری سزا درا.

شایانی باسە کە لە ڕێکەوتی 23ی سەرماوەزی2019دا، نەبی محەمەدی بە مەرج لە زیندانی حکوومەت لە کرماشان ئازاد کرا بوو.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *