زیندانی یەزد؛ گواستنەوەی زیندانییەکی مەحکووم بە ئێعدامی کورد بۆ کەرەنتینە بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکم

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٢٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی، زیندانییەکی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی یەزد بەناونیشانی ئەمیر ئوجاقی خەڵکی کرماشان بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرایەوە.

ناوبراو ساڵی ٢٠١٢ی کوردی، بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک دەستبەسەر و لە لایەن سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە ئێعدام مەحکووم کرا.

هاوکات زیندانییەکی مەحکووم بە ئێعدامی دیکە بەناونیشانی حەیدەر هیبوزادە، خەڵکی زاهیدان لە زیندانی یەزد بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوازرا.

ئەم زیندانییە بەتۆمەتی کوشتنی کارمەندێکی ژینگە لە ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی بە ئێعدام مەحکووم کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *