ک.م.م.ک:
ڕۆژی سێشەممە ٢١ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی، حوکمی ئێعدامی زیندانییەک بەناونیشانی ڕەسووڵ مرادقولی خەڵکی کرماشان لە زیندانی ساری جێبەجێ کرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو بە تۆمەتی مادە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێنرابوو.
شیاوی باسە کە ڕەسووڵ مرادقولی ماوەی ٣ساڵ پێش بە تۆمەتی هەڵگرتن و ڕاگواستنی مادەی هۆشبەر دەستبەسەر کرابوو و هەروەها ئەم هاوڵاتییە برای حەسەن مرادقولی، لە ئەندامانی شۆرای شاری کرماشان ــە.
بە پێی زانیارییەکان تا ئێستە هەوڵی ئێعدامی ئەم هاوڵاتییە لە لایەن ڕاگەیاندنەکانی ناوخۆی وڵاتەوە ڕانەگەیەندتاوە.
ق.ش


