سەقز؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری بانە

ک.م.م.ک:

ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناونیشانی ئاکۆ تەڵایی، خەڵکی گوندی مەرخوز سەر بە شاری سەقز بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری کێلەــی بانە بە گرانی بریندار بوو.

بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کاتی ڕاوەدونانی کۆڵبەران، بە بێ هۆشداریدانی پێشوەختە، تەقەیان لێکردن و لە ئەنجامدا ئاکۆ تەڵایی فیشەکی چەکی جۆری کڵاشینکۆفی بەرکەوت و بە گرانی بریندار بووە.

شیاوی باسە کە ناوبراو بە هۆی بریندار بوونی لە بەشی دەفەی شانی، بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەیەک لە شاری شنۆ کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *