بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ،حەیدەر کەنعانی لە ڕۆژی یەک شەممە ۳۱گەلاوێژ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی قۆڵ بەست کرا.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە کراوە کە دەست بەسەرکردنی ناوبراو بە هۆی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا و چالاکی لە پەیجەکانی سەر بە پارتە کوردیەکان بوە.
بە گوتەی کەسێک کە لە کاتی دەست بەسەر کردنی ئەم لاوە کوردەدا ئامادە بوە دەڵێت:هێزە ئەمنیەکان بە حەیدەر کەنعانیان وتووە ،کە بڵێت ئیدی بە دژ کۆمار ئیسلامی ئێران پڕوپاگەندە ناکەیت و لە هەمان کاتا کەلبچەی لێدەدرێت.ولە گەڵ خۆیان دەیبەن .
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە حەیدەر کەنعانی پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە ئازاد دەکرێت تا دواتر بانگێشتی دادگا بکرێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان