دیاریکردنی بارمتەی٣ملیارد تمەنی بۆ ئازادی کاتی سوعدا خەدیرزادە

ک.م.م.ک:

بە گوێرەی هەواڵەکان؛ لقی ٣ی دادگای سزاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەهاباد، بۆ ئازادی کاتی زیندانی سیاسیی سوعدا خەدیرزادە، خەڵکی شاری پیرانشار، بارمتەی ٣ملیارد تمەنی دیاری کردووە و بنەماڵەی ناوبراو تا ئێستە نەیان توانیووە ئەو بارمتەیە جێبەجێ بکەن.

شیاوی باسە، ئەم زیندانییە سیاسییە پاش منداڵبوون، لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ، لە دۆخێکی نەگونجاودایە و بەرپرسان دەستپێشخەرییەکیان وەکوو پێڕاگەیشتن و ئاسانکاری بۆ خۆی و منداڵەکەی نەکردووە.

شیاوی باسە، سوعدا خەدیرزادە پتر لە ٨ مانگە بە شێوەی هەڵپەسێردراو لە زیندان ڕاگیراوە.

ناوبراو دووشەممە ٣٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی، لە نەخۆشخانەیەکی ورمێ منداڵەکەی لە دایک بوو بەڵام بەرپرسانی زیندان بنەماڵەکەیان لێ ئاگادار نەکردەوە.

جێی بیرهێنانەوەیە، سوعدا خەدیرزادە دووشەممە١٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ی کوردی، لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپا بۆ زیندانی حکوومەت لە ورمێ ڕاگوازرا.

ئەم زیندانییە سیاسییە لە ماوەی دەستبەسەرت لە مافی چاوپێکەوتنی بنەماڵە و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *