ک.م.م.ک:
پێنجشەممە ٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی هاوڵاتییەک بە ناونیشانی مەنسوور کەربەلایی کوڕی محەممەد و خەڵکی گوندی سەرچنار سەر بە شاری میاندواوـیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو تا پێستە هیچ چەشنە پێوەندی و چاوپێکەوتنێکی لە گەڵ بنەماڵەکەی نەبووە و بەدواداچوونەکانی ئەوان بۆ زانیاری وەرگرتن لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێ ئەنجام ماوەتەوە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی دژی ناوبراو دەکار گیران نەزانراوە.
شیاوی باسە، هەر ئەو ڕۆژە لە شاری میاندواو دوو هاوڵاتی دیکە بە ناوەکانی سەید سالار ڕەحیمی و حەسەن ماملێ ئازەر خەڵکی گوندی گامێش گوڵی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
ق.ش