شنۆ؛ خۆکوژی گەنجێکی ١٩ساڵ تەمەن

ک.م.م.ک:

دووشەممە ١٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەکی گەنجی ١٩ساڵ تەمەن بە ناونیشانی فەردین ڕەحمانی خەڵکی گوندی پووش ئاوا، سەر بە شاری شنۆ، لە ڕێی خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

جێی سەرنجە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری خۆکوژی ئەم هاوڵاتییەک دەست نەکەوتووە.

شیاوی باسە، سیستەمی گەندەڵی دەسەڵاتداری ئێران، تەرکێزی تەواوی لە سەر برسی و هەژار کردن و بێکاری گەنجان و دابەزینی داهاتەکان هاوکات لە گەڵ هەڵکشانی نرخ و بەهای کەلووپەل، نەبوونی شوێنی نیشتەجێ بوون، نەبوونی داهات بۆ پێکهێنانی ژیانی خاوخێزی و تەنانەت خوێندن، لە هۆکارە سەرەکییەکانت هەڵکشانی ئاماری خۆکوژی لە کوردستان هەژمار دەکرێت.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *