بە پێی هەواڵێك كە بە ناوەندی هەواڵی کۆمەلەی مافی مرۆفی کوردستان گەیشتووە، زیاتر لە ٢٠٨ كرێكاری شارەداری سەردەشت كە بە شێوەی رەسمی و گرێبەستی كار دەكەن سێ مانگە حەقدەستیان وەرنەگرتووە.
بە پێی سەرچاوەكە كرێكاران حەقی بیمەشیان پێ نەدراوە، ئەوە لە كاتێكدایە كە شارەداری شاری سەردەشت حەقدەستی كرێكارانی خاكەلێوەی ئەمساڵی مانگی جۆزەردان و حەقدەستی مانگی گوڵانی ئەم مانگە داوە بە كرێكاران و ئەوەش گوشارەکانی بۆ سەر کرێکاران زیاتر کردووە.
یەكێك لەو كرێكارانە كە نەیویست ناوەكەی ئاشكرا بكرێت رایگەیاند كە لە لایەن بەرپرسانەوە پێیان راگەیەندراوە كە لە ئەگەری كۆبوونەوەی نارەزایەتی لێپرسینەوەیان لە گەڵ دەكرێت و لە سەر كارەكانیان دەردەكرێن.
ئەو كرێكارە لە درێژە دا وتی ئێمە هیچ ئەمنیەتێكی پیشەییمان نییە و دواخرانی حەقدەستەكانمان ژیانی رۆژانەمانی سەختر كردۆتەوە.
کۆمەلەی مافی مرۆفی کوردستان