ک.م.م.ک:
ڕۆژی شەممە ١٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی ناسر سرنگی و عەبدوڵڵا ڕیازی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێرانەوە لە شاری بانە بانگهێشت و بۆ ماوەی ٣کاتژمێر لێپرسینەوە و هەڕەشەیان لێکراو و پاشان ئازاد کران.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەوڕۆ یەکشەمەیش١٣ی پووشپەڕ هاوڵاتییەک بەناونیشانی ئیبراهیم سلێمانی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لەو شارە کراو و پاش چەندد کاتژمێر لێپرسینەوە و هەڕەشە، ئازاد کرا.
بە پێی هەواڵەکە، ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری بانە، هاوڵاتییەکی دیکەیان بە ناونیشانی عەزیز ئەحمەدی، بۆ ڕۆژی دووشەممە١٤ی پووشپەڕ بانگهێشتی ئەو دامەزراوە ئەمنییە کردووە و دەزێ ناوبراو سبە دووشەممە خۆی ڕادەستی ئەو دامەزراوە ئەمنییە بکات بۆ لێپرسینەوە و وڵام دانەوە.
شیاوی باسە کۆماری ئیسلامی ئێران لە دوای هەڵکشانی قەیرانە ئابووری و داراییەکانی ناوخۆ، پەرژاوەتە سەر گەنجان بە تایبەت لە کوردستان و دەیهەوێ بە هەڕەشە و تۆقاندن و چاوترسێن کردنی گەلی کورد، گەلانی دیکەی ناڕازی دەمکوت بکات.
ق.ش