هیچ زانیاریێک لەسەر دۆخی مەسعود نیک خا لەبەردەستدا نییە

ک.م.م.ک:

دوای زیاتر لە 50 ڕۆژ هیچ زانیاریێک لەبارەی دۆخی مەسعود نیک خا، مامۆستا و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان – لقی مەریوانەوە- لەبەردەستدا نییە، کە هەنووکە لە بەندی 209ی زیندانی ئێڤین دا دەسبەسەرە.

جێی ئامەژەپێکردنە کە، دەزگا ئەمنییەکان و ئیتلاعاتییەکانی ئێران ئەگەری پەیوەندیکردن له گەڵ بنەماڵەکەوە قەدەغەکردووە،

بەڕێز نیک خا لە ماوەی 22 ڕۆژی ڕابردوودا هیچ پەیوەندیەکی بە بنەماڵەکەیەوە نەبووە ئەمەش نیگەرانیی بۆ کەسوکار و چالاکوانانی پێشەیی مامۆستایان دروستکردووە.

پێویستی بەبیرهێنانەوەیە، کە لە 14ی جۆزەڕدان دا، مەسعود نیک خا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕایگەیاندبوو کە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە سنە گوازراوەتەوە بۆ بەندی ئەمنییەتیی زیندانی ئێڤین.
ئەم هاوڵاتییە بە دابینکردنی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا بوو، بەڵام ڕۆژی پێنجشەممە 22ی گولان جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *