هاوڵاتییەک گوازرایەوە بۆ زیندانی ئێران لە نەغەدە

ک.م.م.ک:
شەممە 4ی پووشپەری 2722ی کوردی،
هاوڵاتییەک بە ناسنامەی بەختیار تووربالاگیر ناسراو بە “مستەفا” بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانیکردنی گوازرایەوە بۆ زیندانی حکومەتی ئێران لە نەغەدە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە ڕێکخراوەکانی دژ وڵات، کۆبوونەوە و پلانگێڕی بۆ ئەنجامدانی تاوان دژی تەناهیی نیشتمانی، هەڵگرتنی چەک و تەقەمەنیی بێ مۆڵەت، تێپەڕاندنی سنوور بەبێ پاسپۆرت، لە مانگی گەلاوێژی ساڵی ڕابڕدوو بە سێ ساڵ و نۆ مانگ زیندانی تەعزیری سزا درا بوو.
جێگای ئاماژه یە که ئەم هاوڵاتییه له مانگی جۆزەردانی 2721دا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوه له شاری شنۆ دەستبەسەر و لە مانگی گەلاوێژی هەمان ساڵ بە دابینکردنی بارمتە تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگایی ئازاد کرابوو.

بەختیار تووربالاگیر تەمەن 26 ساڵ کوڕی موحیەدین و خەڵکی گوندی دەشت قەڕەی سەر بە نەغەدە یە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *