کوشتنی هاووڵاتییەک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پۆلیس لە شاری ئیلام

ک.م.م.ک:
ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠١ دوای تەقەکردنی ڕاستەوخۆی پۆلیسی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بولواری ئیمام بە ئۆتۆمبێلێک بە گومانی هەبوونی مادەی هۆشبەر لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا، هاووڵاتییەک بە ناوی حەبیب ئەژ گیانی لەدەست دا و سەرنشینێکی دیکەی ئۆتۆمبێلەکەش بریندار کرا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، شەوی پێنج شەممە، هێزەکانی پۆلیسی ڕژێمی ئێران تەقەیان لە ئۆتۆمبیلێک کردووە کە لە بلواری ئیمام ئیلام تێدەپەڕی و لە ئاکامدا حەبیب ئەژ کوژراوە و سەرنشینێکی دیکەی ئۆتۆمبێلەکەش بریندار بووە کە تا ئێستا ناسنامەی ئەو کەسە نازانرێت.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، ئەو ئەفسەرەی کە تەقەی کردووە بووە بە هۆی برینداربوون و کوشتنی سەرنشێنەکانی ئۆتۆمبێلەکە ناوی ئەکبەری بووە، کە دوای دڵنیابوون لەوەی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان هیچ بارێکی تێدا نییە، لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵهاتووە.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *