راپۆتر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە مانگی یوونی ۲۰۲۲

ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی یونی ٢٠٢٢، هەوڵ و تێکۆشانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانە و بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتەکانی ئەم ڕێکخراوە مافی مرۆڤییە کۆ کرداوەتەوە.

ئەم ڕاپۆرتە بە هۆی ئیزن پێنەدانی حکوومەتی ئێران بە ڕێکخراوە و گرووپە ماڤی مرۆییەکان، ڕاپۆرتێکی تۆکمە و تەواو نییە و تەنیا بەشێک لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان دەخاتەڕوو.

حکوومەتی ئێران لە دەسپێکی هاتنە سەرکاری بە دەستبەسەر کردن، حووکمی زیندان، ئەشکەنجە و سێدارە و … مافی مەدەنی، سیاسیی و کۆمەڵایەتی خەڵک بە تاێبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشێل دەکات .
پێشێلکاری ماڤی ڕادەربڕین، پێشێل کردنی مافی ژیان و ئەمنییەتی تاکەکەسی و هەڵاواردنی حکوومی بابەتگەلێکن کە ڕۆژانە لە لایەن حکوومەتەوە جێبەجێ دەکرێن.

ئێعدام

لەم مانگە
سیاسەتگەلی ئێعدامی هاوڵاتیان رووی لە هەڵکشان بووە، بە چەشنێ کە لەم مانگەدا ۱۳ کەس ئێعدام کراون و ۲ کەس سزای ئێعدامیان بە سەرداسەپێندراوە .

دەستبەسەری و زیندان

لەم مانگەشدا هەروەها دەستبەسەری و زیندانی کردن بەشی هەرە زۆری ئامارەکان لە خۆ دەگرێ، بەشێوەیەک کە لەم مانگە دا ۵۱ کەس لە شارەکانی ورمێ، سنە، کرماشان، مهاباد، شنۆ، ئیلام، پیرانشار، بۆکان، دیواندەڕە، مریوان و سەقز دەسبەسەرکراون و ۵ کەسیش حووکمی زیندانیان بەسەردا سەپێندراوە.

کۆڵبەر و کاسبکار

کۆڵبەرەکان کە وەکوو هەردەم دەکرێنە ئامانجی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەم مانگەیش دا ۳ کۆڵبەر کوژراون و ۱۵ کۆڵبەریش بە گرانی بریندار کران.
شیاوی باسە کە تا ئێستا هیچ دامەزراوەیەک لە ئێران و کوردستان لەم بارەوە هەوڵێکی گونجاوی نەداوە و هیچ کەسیش بە بۆنەی ئەم جینایەتانەوە مەحاکمە نەکراوە.

خۆکوژی

ڕێژەی خۆکوژی هاوڵاتیان ڕوو لە هەڵکشانە و شایەتی زۆربوونی خۆکوژی بە تایبەتی لە ناو منداڵان بووین. لەم مانگە دا ۳ منداڵی تەمەن ۱۱، ۱۳ و ۱۵ ساڵ و ۵ ژن و ۶ پیاو خۆیان کوشتووە و ۱ ژن بە دەستی هاوژینەکەی کوژراوە.

مین

بە پێی زانیاری گەیشتوو بە کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان لەم مانگە دا بە بۆنەی تەقینەوەی مین ۱ کەس بریندار بووە.

لە کۆتاییدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان داوا لە کۆمەڵگا و نەتەوەی کورد دەکات، بۆ دەستڕاگەیشتن بە مافی یاسایی و سرووشتی خۆیان لە هەوڵدان دابن و هەر چەشنە پێشێلکارییەکی مافی مرۆڤی بڵاو بکەنەوە و بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگایەکی ئازاد تێبکۆشن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *