دوو هاوڵاتی مەهابادی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کران


ک.م.م.ک:
شەممە ۴ی پووشپەری ۲۷۲۲ کوردی، هاوڵاتیێکی گوندی ترشەکان- ی سەر بە مەهاباد بە ناوی کاویس عەبدوڵازادە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ناوبراو بەبێ فەرمانی دادوەری دەستبەسەرکراوە و تا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ زانینی چارەنووس و شوێنەکەی بێ ئاکام بووە.

شایانی باسە کە ناوبراو خێزاندار و باوکی دوو منداڵە و تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەری و جۆری ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراون دەرنەکەوتووە.
لەلایەکی ترەوە و لەو پەیوەندییەدا، هاوڵاتییەکی دیکە، خەڵکی گوندی لج-ی سەر بە مەهاباد بە ناوی نادر بایەزیدی ئازەری، تەمەن ۳۰ ساڵ و کوری قادر ڕۆژی یەکشەممە ۵ی پووشپەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *