ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، چوارشەممە ٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی، زیندانی سیاسیی مەحکووم بە ئێعدام”شاکر بێهرووزی” لە زیندانی حکوومەتی ئێرانەوە لە ورمێ بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.
شیاوی باسە، داواکاری سەرلەنوێ دادگایی کردنەوەی ئەم زیندانییە سیاسییە مەحکووم بە ئێعدامە، لە لایەن دیوانی باڵای ئێرانەوە ڕەت و شەممە ٤ی پووشپەڕ حوکمی کۆتایی بە شاکری بێهرووز لە زیندانی حکوومەت ڕاگەیەندرا.
جێی بیرهێنانەوەیە، ئەم هاوڵاتییە کوردە لە ڕەشەمەی ساڵی ٢٧١٨ی کوردی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دادگای حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی بەغی و ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردستانی بە ئێعدام مەحکووم کرا.
ق.ش