سنە؛ دەستبەسەری هاوڵاتییەکی خەڵکی نییەر سەر بە مەریوان

ڕۆژی چوارشەممە ٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی میکایل مینبەری خەڵکی گوندی نییەر سەر بە شاری مەریوان و دانیشتووی شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو لە کاتێکدا بۆ چاککردنەوەی ماشێنەکەی سەردانی دوکانی میکانیکی کردبوو، بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە هەڵکوترایە سەری و دەستبەسەر کر و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواست.

تا ئێستو هۆکاری دەستبەسەری ناوبراو و جۆری ئەو تۆمەتانەی پەیوەستی کراون دەرنەکەوتووە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ٢٧٢١ی کوردی ـ یش، هێزە ئەمنییەکانی ئێران ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر و ڕۆژی شەممە ١٠ی ڕەزبەری ٢٧٢١ی کوردی، بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگا لە زیندانی ئێران لە سنە ئازاد کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *