مەهاباد: دەستبەسەری هاوڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

ئێواەەی ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی “نادر بایەزیدی ئازەر” کوڕی قادر، تەمەن ٣٠ساڵ، خەڵکی گوندی لەج سەر بە شاری مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتییە بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە بازگەی ڕێگەوبانی میاندواو ــ مەهاباد دەستبەسەر کراوە و تا ئێستەیش بەدواداچوونی بنەماڵە لەمەڕ وەرگرتنی زانیاری لە چارەنووست بێ ئەنجام بووە.

شیاوی باسە تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ نادر بەیەزیدی ئازرە نەزانراوە.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: