کۆڵبەرێکی دیکە لە نۆسوود بریندار بوو

ک.م.م.ک:
ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠١ لە سنووری “میلە” لە نۆسود، یەک کۆڵبەر بە ناوی عومەر عەبدی خەڵکی سەلاس باوەجانی لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی پاسەوانانی سنووری ئێران، بریندار بوو.

عومەر عەبدی خێزاندارە و تەمەنی 32 ساڵە و لە شاری سەلاس باوەجانی دەژی.

ناوبراو لە کاتی کۆڵبەریدا بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لەلایەن هێزی فەوجەکانی سنووری ئێرانەوە دراوەتە بەر هێڕشی گولـلە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ناوبراو بۆ چارەسەر گواستراوەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی شاری پاوە.
ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *