ناجێگیربوونی دۆخی تەندرووستی ئاکۆ ئەڵڵامرادی و بەردەوامی لە مانگرتنەکەی

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵێک کە چەندد ڕۆژ پێشتر لەسەر مانگرتن لە خواردن و دروونەوەی لێوەکانی چالاکوانی سیاسیی خەڵکی شاری سنە ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و نیشتەجێی شاری هەولێر پێتەختی هەرێمی کوردستان، ناوبراو دۆخی تەندرووستی ناجێگیرە و بە پێی ئەوەی ڕێخراوی یوئێن هێشتا وڵامێکی دیاریکراوی پێنەداوەتەوە، بەردەوامە لە مانگرتنەکەی.

بە پێی ئەو زانیاریانەی کە هەواڵنێرمان لە ئاکۆ ئەڵڵامرادی وەرگرتووە، ڕێخراوی یوئێن قسەی لە گەڵ دەکەن و پێی دەڵێن تەقەڵەکانی دەمت بکەوە و ئێمەیش هەندێ یارمەتی ماڵێت پێ دەدەین، ناوبراویش پێی کوتوون من پێویستم بە چارەسەری پزیشکی دەرەوەیە( وڵاتی سێیەم) پاشان کوتوویانە ئێمە لە گەڵ نوێنەری باڵای یوئێن قسە دەکەین و ئاگادارت دەکەینەوە.

شیاوی باسە کە بە پێی ئەوەی ناوبراو لە ناو چوارەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردنیدایە گورچیلەکانی ژان گرتوویەتی و برینی لێوی تووشی ئیلتیهاب بووە و باروودۆخی ناجێگیرە و لە ئەگەری بەردەوامیدا مەترسی لەسەر ژیانی ساز دەبێت.

جێی سەرنجە ناوبراو داوای لە هەموو ڕێخراوە مافی مرۆییەکان و میدیا و ڕاگەیاندنەکان کرد لە ئاستی داواکارییەکانی کەمتەرخەم نەبن و ڕووماڵی دۆخی بکەن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *