سەرلەنوێ دادگایکردنی حوکمی ئێعدامی شاکری بێهرووز لە دیوانی باڵای وڵات ڕەت کرایەوە

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕێکەوتی شەممە ٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی داواکاری سەرلەنوێ دادگایی کردنەوەی زیندانی سیاسیی مەحکووم بە ئێعدا
و بەندکراو لە زیندانی ناوەندی ورمێ لە لایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە ڕەت کرایەوە و حوکمەکەی بنەبڕ بوەتەوە و لە نێو زیندان پێی ڕاگەیەندراوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەم زیندانییە سیاسییە سەرەتا لە لقی دووی دادگای ئینقلابی ئێران لەجورمێ بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکڕاتی ئێران بە پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم و پاشان بە سازکردنی دۆسیە لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی ئێرانەوە جارێکیتر لە لایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی ئێران لە ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر شێخلوو و بە تۆمەتی بەغی لە ڕێی ئەندامەتی لە حیزبی کۆمەڵە و کوشتنی ئەندامێکی سپای پاسداران لە ناوچەی مەرگەوەری ورمێ بە ئێعدام مەحکووم کراوە.
جێی بیرهێنانەوەیە کە ئەم هاوڵاتییە ساڵی ٢٧١٨ی کوردی بوو بە ئوندامی حیزبێکی کوردی دژبەری حکوەمەتی ئێران و خەرمانانی هەمان ساڵ بە وەرگرتنی ئەمان نامە بۆ ئێران گەڕابوویەوە و خۆی ڕادەستی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە ورمێ کردبوو و پاش ١٤ ڕۆژ لێپرسینەوە ئازاد کرابوو.
جێی سەرنجە کە سەرلەنوێ ٢١ی ڕەشەممەی ٢٧١٨ی کوردی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و پاش ساڵێک و ٩ڕۆژ دەستبەسەری لە ژووری تاکەکەسی سپای ئەلمێهدی بۆ زیندانی ناوەندی ئێران لە ورمێ ڕاگوازرابوو.

جێی باسە بە پێی دادنامەکانی دۆسیەی ئەم زیندانییە سیاسییە کە کۆردپا دەستی پێگەیووە، ڕۆژی ١٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ی کوردی، لقی یەکی دادگای سزاکانی یەکی تایبەت بە مێرمنداڵانی ئێران لە ورمێ، شاکری بێهرووزی لە دۆسیەیەکی نوێ بە تۆمەتی کوشتنی ئەندامێکی سپای پاسداران بە پشتبەستن بە مادەکانی١، ٢، ٣، ١٤، ١٤٠، ١٤١، ١٤٤، ١٦٠، ١٦٤، ١٦٦، ١٦٧، ١٦٨، ٢١١، ٣٠١، ٣٥٠، ٣٥١، ٣٥٤، ٣٨١، ٤١٧، ٤١٨، ٤١٩ و ٤٣٦ی یاسای سزا ئیسلامییەکان کە پەسەندکراوی ٢٧١٣ی کوردی، بە سەرچاوەگرتنی ئەیەتەکانی خودا ١٧٨ و ١٧٩ی سوورەتی بەقەرە لە ڕێی سێدارەوە بە ئێعدام لە ناو زیندانی ناوەندی مەحکووم کراوە و ئەمە دووهەمین حوکمی ئێعدامە کە بۆ ئەم زیندانییە سیاسییەی خەڵکی دیزەجی مەرگەوەر دەردەچێ .

شیاوی باسە ڕەزبەری ٢٧٢٠ی کوردی ڕێخراوی لێبوردەیی نێودەوڵەتی خوازیاری پووچەڵ کردنەوەی حوکمی ئێعدامی ئەم زیندانییە بووە.

پاش سەپاندنی حوکمی ئێعدام بەسەر شاکری بێهرووزدا، کەسانی ناسراو و جێی متمانەی گوندەکانی ناوچەی مەرگەوەری ورمێ لە نامەیەکدا بۆ بەرپرسانی قەزایی خوازیاری لێبووردنی ئەم زیندانییە سیاسییە مەحکووم بە ئێعدامە بوون.

جێی لێوردبوونەوەیە کە ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ی کوردی، لە ناڕەزایی دژی گوشارەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لەسەر سکاڵاکەرانی دۆسیەکەی بۆ ئەوەی ڕەزایەتی پێ نەدەن دەستی دایە مانگرتن لە خواردن و ٣ی سەرماوەز لەسەر بەڵێنی بەرپرس و دادوەری چاودێر بەسەر زینداندا کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنابوو و هەروەها یەکشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ٢٧٢١ی کوردی -ش ئەم زیندانییە سیاسییە لە ناڕەزایەتی دژی ڕەوەندی نادادوەرانە دادگایی و پەسەندکرانی حوکمی ئێعدامەکەی لە دیوانی باڵای وڵات دەستی دابوویە مانگرتن لە خواردن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *