پێنج مامۆستای دیکە بە دانانی بارمتە ئازاد کران

ک.م.م.ک:

یەکشەممە 5ی پووشپەری 2722ی کوردی، حسام خاکپوور ، ئەحمەد قادری، طاهیر حامدی، مۆحسێن شکوهی و حەسەن رەحیمیان چالاکی پێشەیی مامۆستایانی کوردستان- سەقز بە دانانی بارمتە تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگایی، لە گرتنگەی حکوومەتی ئێران لە شاری سەقز ئازاد کران.

شایانی باسە کە، ناوبراوەکان لە ماوەی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و دوای لێپرسینەوە گوازرایەنەوە بۆ زیندانی حکوومەت لە سەقز.

شایانی باسە کە ڕۆژی شەممە 4ی پووشپەریش، هەشت چالاکی پێشەیی مامۆستایان بە ناوەکانی زاهید مورادی، ئیسماعیل رێیحانی، ئامانج ئەمینی، سلێمان عەبدی، خالید عەبدوڵایی، سەلاح حاجی میرزایی، مۆحەمەد رەزا مورادی و ئارام ئێبراهیمی بە دانانی بارمتە تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگایی، لە گرتنگەی حکوومەتی ئێران لە شاری سەقز ئازاد کرا بوون.

جێگای ئاماژەیە کە بە ئازاد کردنی ناوبراوەکان، تەواوی 21 مامۆستایانی پێشەیی شاری سەقز بە دانانی بارمتە ئازاد کران.

ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *