بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز

ک.م.م.ک:

ڕۆژی پێنجشەممە٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی حاجی مەمان بەشی سەرشیوی سەقز بە نانیشانی کەیوان ئەمانی لە سنووری بەشی نەننۆری سەرتەزێنی بانە کە لە گەڵ گرووپێک کۆڵبەر لە ڕۆیشتندا بوون لە لایەن هێزە سنوورییەکانی ئێرانەوە بە چەکی ساچمەیی پەلاماریان دراو لە ئەنجامدا ناوبراو بە گرانی بەیندار کرا.

بە پێی هەواڵەکە ساچمە بەر چاو و شانی کەوتووە و بۆ چارەسەری ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی شاری بانە کراوە و نەشتەرگەری بۆ کراوە.

شیاوی باسە کۆماری ئیسلامی ئێران جگە لە برسی کردنی خەڵکی ئێران و بە تایبەتی کوردستان، سەرەڕۆیانە و بێ دەست پاراستن دەستی داوەتە ئێعدام و گرتن و ئەشکەنجە و کوشتن و بریندار و کەمئوندام کردنی خەڵکی کورد و بەتایبەتی کۆڵبەران کە جگە لە کۆڵبەری ڕێگەیەکی دیکەیان بۆ نەماوەتەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *