ک.م.م.ک:
پێنجشەممە2ی پووشپەری 2722ی کوردی، بەپێ زانییارییەکانی کۆمەڵەی مافی مڕۆڤی کوردستان، سێ هاوڵاتیی کوردستان لە ماوەی ژۆژانی ڕابردوو دا، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
بەپێ زانییارییەکان، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، مێردمناڵێک تەمەن 15 ساڵە، بە ناوی مۆبین ئازەری کوڕی ئەبوبەکر ئازەری و فاتیمە تارم و خەڵکی پیرانشار لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە هەوڵی خۆکوژی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هەر وەها لە ڕووداوێکی دیکە دا، لە ڕێکەوتی یەکی پووشپەر، هاوڵاتییەک گەنج بە ناوی عەلی کەرەمی کوڕی شێخ عەلی، خەڵکی گوندی دیوەن و دانیشتووی گەڕەکی جافەرئاوای سەر بە کرماشان،
لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە هەوڵی خۆکوژی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
لە لایەکی دیکەوە، ڕێکەوتی 30ی جۆزەڕدان، هاوڵاتییەک ژن بە ناوی سورەیا مەندان تەمەن50 ساڵ و خەڵکی گوندی دۆڵە پسان و دانیشتووی شارۆچکەی تەرزڵووی سەر بە ورمێ، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە هەوڵی خۆکوژی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری خوکوژی ئەم سێ هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
ع. س