ژمارەی ئەو کەسانەی لە هێرشە خۆکوژییەکەی شاری دیلۆک(عەنتاب)گیانیان لە دەستداوە گەیشتە ٥٠ کەس

بەپێی هەواڵێکە لەناوەندی هەواڵگری ڕۆژنیوزەوە بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، شەوی ڕابردوو کاتژمێر٢٢،٤٠ خولەک، هێرشێکی خۆکوژی کرایە سەر ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە شاری دیلۆکی باکووری کوردستان وتیایدا پترلە 150کەس بوونە قوربانی.

دواین ڕاپۆڕتەکانی پزیشکی دادوەری(توب عەدلی)ڕایگەیاندووە کەتەرمی ٥٠ کەس بۆلێکۆڵینەوە براوەتە مەیتخانەی شارەکە. لەکۆی ئەو ٥٠ تەرمەی براوەتە مەیتخانە  ٤١ کەسیان ناسنامەیان دەسنیشان کراوەوناسنامەی ئەو ٩ کەسەی دیکەیان هێشتا نەزانراوە.

ئاشکابوو کەژمارەی بریندارەکان پترلە ١٠٠ کەس دەبێتوبرینی ٣٠ کەسیان قورسە.

بەڕێوەبەرایەتی پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە)ی شاری دیلۆک لەسەرئەو کۆمەڵکوژییە لێدوانێکی نوسراوی بڵاو کردەوە ونەفرەتی بەرانبەر ئەو کردەوە قڕێژە دەربڕیوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە بڕیاربوو ئەوڕۆ هاوسەرۆکی هەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش بەسەردانێک بۆ بەشداری کردن لە کونفرانسێکی نێو نەتەوەیی بچێتە باشووری ئەفریقا،بەڵام بەهۆی ڕوداوەکەی دیلۆک گەشتەکەی هەڵوەشاندەوە وئەمڕۆ دەچێتە شوێنی ڕوداوەکە وبنەماڵە وکەسوکاری قوربانیان وهەروەها برینداران بەسەر دەکاتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان