ڕەزا تەهماسبی دەستبەسەرکرا

ک.م.م.ک:
دووشەمە ۳۰ی جۆزەردانی ۲۷۲۲ی کوردی، ڕەزا تەهماسبی، ئەندامی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە سنە، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی ڕاپۆرتەکان بۆ کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، دەستبەسەرکردنی ناوبراو بەبێ دابینکردنی هیچ حوکمێکی دادوەری ئەنجام دراوە.

جێی باسه له ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە پێنج چالاکی پێشەیی و مامۆستاکانی تر لەشاری سنە دەسبەسەرکراون.
تا کاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکار و تۆمەتەکانی کە ئاراستەی ناوبراوەکان کراون لەبەردەستدا نییە.
ع.س

Leave a Reply

%d bloggers like this: