عوسمان ڕەزایی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

ک.م.م.ک:

شەممە ٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی، عوسمان ڕەزایی، ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان – دیواندەرە بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ملوێن تمەنی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە دیواندەرە ئازاد کرا.

شیاوی باسە کە ناوبراو هاوکات لە گەڵ کۆمەڵێکی بەرچاو لە مامۆستایانی کوردستان، ٢٥ی جۆزەردان کە گردبوونەوەی ناڕەزاییان بە مەبەستی دەستڕاگەیشتن بە مافی پیشەیی خۆیان پێک هێنابوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.

دەستبەسەری مامۆستایانی کوردستان لە کاتێکدایە کە مافی پیشەیی ئەم مامۆستایانە نەپارێزراوە و خوازیاری دەستڕاگەیشتن بە مافی پیشەیی و هاوڵاتیبوونی هاوڵاتیانی کوردستانن.

شیاوی باسە کە پەروەردە بە زمانی دایکی یەکێک لە داواکارییەکانی مامۆستایان بۆ قوتابیانی کوردستان ـن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *